له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر له‌ شارۆچكه‌ی خورماتوو ٤ خانووی كورد ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌

رۆژانه‌ خۆبه‌خشانی كورد ده‌ستگیر ده‌كرێن

له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له‌ هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی كۆماری و گه‌ره‌كی بنار له‌ شارۆچكه‌ی خورماتوو ٤ خانووی كورد ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له‌هه‌ردوو گه‌ره‌كی كۆماری و گه‌ره‌كی بنار له‌ شارۆچكه‌ی خورماتوو ٤ خانووی كورد ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌، رۆژانه‌ش هه‌لمَه‌تی گه‌ڕان پشكنین له‌ لایه‌ن ملیشیا شیعه‌كانه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی خۆبه‌خشانی كورد ئه‌نجام ده‌رێت.