ته‌رمی ئافره‌تێك به‌ كوژراوی له‌ كه‌ركوك دۆزرایه‌وه‌

ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ دیار بووه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك له‌ ناوچه‌ی شوان ده‌كوژرێـت، ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر رێگایه‌ك فڕێ ده‌درێ و دوای دۆزینه‌وه‌شی ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ دیار بووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 7-12-2017 له‌ ناوچه‌ی شوان له‌ باكووری شاری كه‌ركوك ته‌رمی ئافره‌تێك به‌ كوژراوی دۆزرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: ته‌رمی ئافره‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر رێگای ناوچه‌ی شوان دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ دیار بووه‌.

دوای هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تاوانه‌ كراوه‌ته‌وه‌و تا ئێستاش هۆكاری كوژرانی ئه‌و ئافره‌ته‌ روون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار