Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:51

بیت کوین گه‌یشته‌ 17 هه‌زار دۆلار

به‌های هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی دراوی بیت كوین له‌ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی هه‌زار دۆلار بوو
Bitcoin
کوردستان TV
100%

نرخی هه‌ر یه‌كه‌كی بیت كوین واته‌ دراوی ئینته‌رنێتی، له‌ بازاڕه‌كانی دراوی ئاسیادا گه‌یشته‌ 17 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی و ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌هاكه‌ی له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا 70% زیادیكرد.

هه‌ڵبه‌ت به‌هاكه‌ی دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته‌ 17 هه‌زار دۆلار، له‌ ئێستادا به‌ هه‌ندێك دابه‌زین گه‌یشته‌ 16 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌های هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی دراوی بیت كوین له‌ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی هه‌زار دۆلار بوو.

شێوازی كڕین و فرۆشتن به‌و دراوه‌ ته‌نیا به‌ پشڕاست كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئه‌نجامده‌درێت و بانكی ناوه‌ندیی یان هیچ جۆرێك له‌ سه‌نته‌ری ئابووریی نییه‌.

ژماره‌یه‌ك شاره‌زای ئابووریی پێیانوایه‌ كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های ئه‌و دراوه‌ هه‌ڵاوسانێكی كاتییه‌ و وه‌ك بڵقێكی سه‌رئاو وایه‌ كه‌ دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ته‌قێت.


سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.