بڕیاره‌ نۆ پێشمه‌رگه‌ى دیل له‌ به‌غداوه‌ فه‌رمانى له‌ سێداره‌دانیان بۆ ده‌ربچێت

ئه‌و 15 پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ پێكهاته‌ى كاكه‌یى بوون و له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ فه‌رمانده‌یى هه‌ولێر فه‌وجێكیان بۆ دروستكرابوو 

نۆ پێشمه‌رگه‌ى دیلى ده‌ستى داعش له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق ده‌كه‌ونه‌ ده‌ست و ده‌گوازرێنه‌وه‌ خوارووى عێراق و تۆمه‌تى داعش بونیان ده‌خرێته‌ پاڵ.

له‌گه‌ڵ شكانى چوار فیرقه‌ى سه‌ربازى عێراق و داگیر كردنى به‌شێكى زۆرى خاكى عێراق له‌ لایه‌ن گروپى تیرۆریستى داعش ، به‌ تایبه‌تى پارێزگا سوننه‌ نشینه‌كان كه‌ ببونه‌ مۆڵگه‌و مه‌یدانى چالاكییه‌ تیرۆریستیه‌كان، به‌ و هۆیه‌وه‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كنى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش به‌شێكى كه‌وتنه‌ ده‌ست ئه‌و گروپه‌ و به‌ شێكیشى توشى مه‌ترسى بوون .

میحوه‌رى حه‌مدانییه‌ (قه‌ره‌قوش) ناوچه‌یه‌ك بوو وه‌ك نزیكترین سنوورى نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و ده‌وڵه‌تى خه‌ڵافه‌ى به‌ناو ئیسلامى له‌ نێوان پارێزگاى هه‌ولێر و موسڵ دواى په‌لاماردانى داعش بۆسه‌ر ئه‌و سنوورانه‌، له‌ 16/6/2014 (15) پێشمه‌رگه‌ى فه‌رمانده‌ى هه‌ولێر به‌دیلگیران و كه‌وتنه‌ ده‌ست داعش له‌و ژماره‌یه‌ 6 پێشمه‌رگه‌یان به‌ده‌ستى گروپى تیرۆریستى داعش شه‌هه‌ید ده‌كرێن و 9 دانه‌یانیش له‌ به‌ندیخانه‌كانى موسڵ ده‌مێنه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر پێدان و دابین كردنى كاره‌با  له‌لایان هه‌رێمى كوردستان به‌ شارى موسڵ.

یه‌ كێك له‌ باوكى پێشمه‌رگه‌ به‌ دیلگیراوه‌كان به‌ناوى ( محه‌مه‌د هاشم كاكه‌یى )كه‌ده‌كاتى باوكى (حه‌سه‌ن) به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: به‌ پێى چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ دواى راوه‌دوونانى گروپى داعش له‌ موسڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كان ئه‌و 9 پێشمه‌گه‌یه‌ كه‌وتنه‌ ده‌ست حه‌شدى شه‌عبى و له‌ رێگه‌ى فرۆكه‌ى جه‌نگى عیرَاق بۆ پارێزگاى به‌غدا گواستراونه‌ته‌وه‌ ئێستا له‌وێ به‌ند كراون.

كاكه‌یى ئاشكراى كرد: حكومه‌تى عێراق ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى به‌ چه‌كدارى داعش تۆمه‌تباركردووه‌ له‌ كاتێكدا  هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كاكه‌یى ناكرێت ببن به‌ داعش .

هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ پێى زانیارییه‌كانى تایبه‌ت به‌ خۆى بڕیاره‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ به‌ دیلگیراوانه‌ فه‌رمانى له‌ سێداره‌دانیان بۆ ده‌ربچێت له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆمارى عێراق دكتۆر فوئاد مه‌عسوم و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق .

هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كرد كه‌ چه‌ندین به‌ڵگى نوسراوو ڤیدیۆیى له‌به‌ر ده‌ستن كه‌ له‌كاتى سه‌رده‌مى داعش ئه‌و دیلانه‌ به‌ جلى پرته‌قاڵى نمایشیان پێكراوه‌ .

له‌كۆتایدا مه‌حه‌مه‌د هاشم كاكه‌یى باوكى حه‌سه‌ن داوایى له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌ جیهانى و ناوخۆییه‌كان كرد رێگرى له‌ و فه‌رمانه‌ بگرن كه‌ بڕیاره‌ بۆ له‌ سێداره‌دانى ئه‌و نۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ بدرێت  

شایه‌نى باسه‌ ئه‌و 15 پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ پێكهاته‌ى كاكه‌یى بوون و له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ فه‌رمانده‌یى هه‌ولێر فه‌وجێكیان بۆ دروستكرابوو