داعش لە گوندێکی قهزاى حهویجه سێ ئەندامی خێزانێک دهكوژێت
12/1/2018 - 20:26
ئەمڕۆ بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە لە گوندێکی باشووری کەرکوک، سێ ئەندامی خێزانێک کوژران.
ئەمڕۆ هەینی لە باشوری شاری کەرکوک لە گوندی سەعدیە سەر بە ناوچەی عەباسییە له سنوورى قهزاى حهویجه چەند چەکدارێکی داعش هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵێک و بەهۆی ئەو هێرشەوە دایک و دوو کوڕەکەی کوژران و پیاوەکەش بریندارکراوە.
له لایهكى ترهوه فەرماندەیەکی سوپای عیراق رایدەگەیەنێت لەچالاکییەکیاندا لەسنوری قەزای حەویجە کە هەشت رۆژی خایاندووە، توانیویانە 30 چەکدار بکوژن و 112 داواکراویش دەستگیربکەن کە بەشێکیان چەکداری داعشن.
- Log in to post comments