دزییه‌كی گه‌وره‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ داقوق ئاشكرا بوو

نه‌وتی ره‌شیان له‌یه‌كێكـ له‌بیره‌كانی زه‌مبور دزیوه‌

میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌ دزینی نه‌وتی ره‌ش له‌ له‌یه‌كێكـ له‌بیره‌كانی زه‌مبوری سه‌ر بى شارۆچكه‌ی داقوق كردووه‌و دزییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیس و سوپای عێراق ئاشكرا كراوه‌.

ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی ۲٠۱۸/۱/۱۲ دزینی نه‌وتی ڕه‌ش له‌یه‌كێكـ له‌بیره‌كانی (زه‌مبور)ـی شارۆچكه‌ی داقوق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس وسوپای عێڕاق ئاشكرا كرا كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی میلیشیا شیعه‌كان ده‌دزرا و به‌رپرسی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش ناوی عه‌لی غازی یه‌ كه‌له‌ئێستادا پاراستنی زۆربه‌ی ئه‌و بیره‌ نه‌وتانه‌ی سنووری شاروچكه‌ی داقوقی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ .

له‌ رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ هاوكاری گروپێكی كاڵفامی نێو یه‌كێتی، ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق شاری كه‌ركوك و ده‌وربه‌ریان داگیركرد.