هۆكاری ده‌ستگیركردنی قه‌یس خه‌زعه‌لی بڵاوكرایه‌وه‌

ئه‌مینداری گشتی گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قه‌

به‌ پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئه‌خباری لوبنانی كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ قه‌یس هادی خه‌زعلی ده‌رچووه‌، چونكه‌ به‌ رێگایه‌كی نایاسایی سه‌ردانی لوبنانی كردووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووته‌ روو كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای سه‌میر حه‌مود، داواكاری گشتی دادگای پێداچوونه‌وه‌ بووه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌، پێشتر خه‌زعه‌لی به‌ رێگه‌ی ناشه‌رعی چووه‌ته‌ لوبنان.

پێشتریش چه‌ندینجار  له‌لایه‌ن سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنانه‌وه‌، چوونی خه‌زعه‌لی بۆ ئه‌و وڵاته‌ قه‌ده‌غه‌كرابوو .

قه‌یس هادی خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قه‌ كه‌ له‌ داگیر كردنی شاری كه‌ركوك له‌16ی ئۆكتۆبه‌ر و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان روڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌.