قوماره‌ ترسناكه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان ره‌نگه‌ به‌ خێرایى پێچه‌وانه‌ ببێته‌وه‌

ئۆپه‌ڕاسیۆنى توركیا له‌ عه‌فرین ڕه‌نگه‌ قوماره‌كه‌ى ئه‌ردۆغان پێچه‌وانه‌ بكاته‌وه‌

نووسه‌رێك له‌ ڕۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى ده‌ڵێت: ئۆپه‌ڕاسیۆنى توركیا له‌ عه‌فرین ڕه‌نگه‌ قوماره‌كه‌ى ئه‌ردۆغان پێچه‌وانه‌ بكاته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنی عه‌فرین بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا نووسه‌ر چه‌ندین روونكردنه‌وه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوه‌.

نووسه‌ری به‌ریتانی سایمن تیسداڵ له‌ بابه‌تێكیدا له‌ ڕۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕاى بوونى ڕوسیا، ئه‌مریكا و به‌شار ئه‌سه‌د و وڵاتانى دیكه‌، سه‌رۆك كۆمارى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان یارى بۆ سه‌ركه‌وتنێكى ناچار ده‌كات دژى كورده‌كانى سوریا، به‌ڵام ئه‌م قوماره‌ مه‌ترسیداره‌ ره‌نگه‌ پێچه‌وانه‌ ببێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌ڵێت: كاتێك شه‌ڕى ناوخۆ له‌ سوریا له‌ ساڵى 2011 ده‌ستيپێكرد، توركیا و وڵاتانى ڕۆژئاوا سیاسه‌تى ڕرخانى ئه‌سه‌دیان په‌یره‌و كرد. 

سه‌باره‌ت به‌ تیرۆر، نووسه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كاتێك داعش له‌ سوریا و عێراق سه‌رى هه‌ڵدا، توركیا وه‌ك ئه‌ندامیكى ناتۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر ڕووبه‌ڕووى ئه‌م گروپه‌ بوونه‌وه‌، به‌ڵام كاتێك له‌ ساڵى 2015 ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ كۆتایى هات ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرى كورد له‌ عێراق و سوریا به‌ حیساباتى توركیا بوو به‌ خویه‌كى ئه‌ردۆغان .

كوده‌تا ده‌ستكرده‌كه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ ساڵى 2016 بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى سیاسیه‌ كورده‌كان به‌كارهێنا كه‌ داواكارى مافى كورده‌كان بوون، پاشان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانى ئه‌سه‌د (روسیا و ئێران) بوو گه‌یشته‌ ڕێكه‌وتن و سیاسه‌تى ئه‌و دوو وڵاته‌ى په‌یره‌و كرد له‌ سوریا، به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌ردۆغان له‌ ساڵى 2016 یه‌كه‌م هه‌نگاوى گه‌وره‌ى له‌ سوریا ده‌ستپێكرد.

ئه‌ردۆغان و هاوشێوه‌ ره‌گه‌ز په‌رستانه‌ى وه‌ك ئه‌و بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ بوونى قه‌واره‌یێكى سه‌ربه‌خۆ و هه‌رێمێك بۆ كورد له‌ باكوورى سوریا كه‌ له‌ باكوورى عێراقه‌وه‌ ده‌ستیپێده‌كرد تا سنوورى شارى هه‌تاى و كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى شاراوه‌ به‌شێكیى باشورى رۆژهه‌ڵاتى توركیا له‌ باوه‌ش ده‌گرێت، وه‌ك كابوسێكى ترسناك ده‌یانبینى.

هه‌روه‌ها نووسه‌ر له‌ دربێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: بۆ رێگرى كردن له‌م پێشهاته‌، ئه‌ردۆغان جارێكى تر یارى به‌ ته‌قه‌مه‌نى ده‌كات.

سایمن تیسداڵ ده‌شڵێت: گرفتى گه‌وره‌ى ئه‌ردۆغان به‌رخۆدانى كورده‌كانه‌ و هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ توركیا سنورداره‌ و له‌ كاتیكدا ئه‌كته‌ره‌ گه‌وره‌كان یارمه‌تى توركیا ناده‌ن بۆیه‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو بۆ به‌ده‌ستهێنانى ڕه‌زامه‌ندى روسیا له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ لیژنه‌یه‌كیان ڕه‌وانه‌ى روسیا كرد، به‌ڵام ڕوسیا له‌ ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ دڵه‌ڕاوكێى خۆى به‌رامبه‌ر ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

روسیا له‌ ترسى هه‌ر ڕووداوێكى نه‌خوازراو هێزه‌كانى له‌ عه‌فرین پاشه‌كشه‌ پێكرد، به‌ڵام تاكو ئێستا كونتڕۆڵى ئاسمانى عه‌فرینیان له‌ ژێر ده‌ستدایه‌ و ره‌نگه‌ گه‌ر بیانه‌وێت ده‌ستوه‌ربده‌ن، ئه‌سه‌د و ئێران زۆر توڕه‌ن له‌ ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها حكومه‌تى شام هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌ڵام دانه‌وه‌ى توركیاى كرد گه‌ر بێت و ئۆپه‌ڕاسێونه‌كه‌ بگاته‌ مه‌نبه‌ج كه‌ قه‌ڵایێكى ترى كورده‌.

ئێران و دیمه‌شق و ڕوسیا ئه‌م سێ وڵاته‌ پێیان باشتره‌ كه‌ سنوورى توركیا له‌ ده‌ستى كورده‌كان بێت نه‌وه‌ك داعش و گروپه‌ جیهادیه‌كانى تر، یاخود ئوپۆزسیۆن كه‌ ئه‌مریكا لایه‌نگریان ده‌كات.

ڕه‌تكردنه‌وه‌ى وڵاته‌ یه‌گرتووكانى ئه‌مریكا به‌ كۆتایی پشتگیرى كردن بۆ (یه‌په‌گه‌) كه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانێكى كاریگه‌ر ته‌ماشاى ده‌كات دژى داعش و دژى هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌ى داهاتوو، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونى سه‌ربازى ئه‌مریكا و زیادكردنیان له‌ رووبه‌رى سوریاى كورد نشیین و پلانی وڵاته‌ یه‌گرتووكان تا راهێنان به‌ 30.000 چه‌كدارى هێزیكى به‌هێزى سنوور  بكات كه‌ له‌ هێزى دیموكراتیى سوریا پێك دێت كه‌ كورد سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ئه‌مانه‌ وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌ردۆغانى گه‌یاندبێته‌ كه‌نارى مه‌رگ، هه‌روه‌ها تیلله‌رسۆن رایگه‌یاند  هه‌ندێك له‌ وڵاتان له‌ نیازى ئه‌مریكا به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتوون.

نووسه‌ر له‌ درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، ئه‌ردۆغان خاونابێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى راست یا هه‌ڵه‌ سوریاى باكوور به‌ ژماره‌ى یه‌ك مه‌ترسیدارى ده‌بینێت بۆ سه‌ر ئاسایشى توركیا هه‌روه‌ها كارتى كورد به‌ناوى تیرۆر به‌كاردێنێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى هێز و لایه‌نگرى نێشتمانى، سه‌ركرده‌ى توركیا ئێستا خه‌ریكه‌ به‌ ته‌واوى دابراوى جیهانى بێت به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و بایه‌خ به‌وه‌ نه‌دات و ئه‌م جموجۆڵه‌ گه‌ورانه‌ى ئه‌ردۆغان ره‌نگه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى بخاته مه‌ترسییه‌وه‌.

 


له‌ ڕۆژنامه‌ى گاردیانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن/ سیروان عه‌زیز