نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ 82 دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه‌

له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا

پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوودا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بگاته‌ 72 دۆلار و له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتووشدا بگاته‌ 82 دۆلار.

گرووپه‌كانی بانكی گۆلدمان ساكسی ئه‌مریكی پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوودا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بگاته‌ 72 دۆلار و له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتووشدا بگاته‌ 82 دۆلار.

پێشریش گۆلدمان ساكسی پیشبینی كردبوو كه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌گاته‌ 62 دۆلار.

لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی گۆلدمان ساكس پێشبینی ئه‌وه‌شیان كردووه‌ كه‌ له‌ماوه‌كانی داهاتوودا هاوسه‌نگی بۆ بارزاه‌كانی نه‌وت ده‌گه‌رێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: به‌وابه‌ ئه‌لوه‌ست

ئاماده‌كردنی:  رزگار