رێژه‌ى فرۆشتنى سێ جۆر ئۆتۆمبێل ده‌ ملیۆن تێده‌په‌ڕێنێت 

بۆ ساڵى 2017

سه‌ره‌ڕاى ئه‌و قه‌یرانه‌ى جیهانى به‌ گشتى گرتۆته‌وه‌ به‌ڵام ئامارەکان پێمان ده‌ڵێن هەرسێ کۆمپانیاى فرۆشتنى ئوتومبیل ( میتسوبیشى و رینو و نیسان ) بۆ ساڵى 2017  فرۆشتنى دە ملیون و شەش سەد هەزار ئوتومبیل بووه‌ لە جیهان ، ئەم سێ کۆمپانیایەى ئوتومبیل گەشەى فرۆشتنیان بە شەش پوێنت پێنج لەسەدا بووه‌ ، بە جۆریک کۆمپانیاى میتسوبیشى فرۆشتنی ئۆتۆمبێلى گەیشتە پێنج ملیون و هەشت سەد هەزار دانە و کۆمپانیاى رینو سێ ملیۆن و حەوسەد هەزار ئۆتۆمبێل و کۆمپانیاى نیسان ژمارەى فرۆشتنى ئوتومبیلى گەیشتە زیاتر له‌ یەک ملیون .

كوردستان تیڤى:شیلان بیبانى