له‌ هه‌ولێر بڕی سێ تۆن و نیو خۆراكی ماوه‌ به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا و له‌ناوبرا

پێكهاتبوون له‌ (په‌نیر، چكلێت، نه‌سته‌له‌، بوراك، هه‌ویری پاقلاوه‌)

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ پێگه‌ی ره‌سمی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: له‌ درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی هۆبه‌ی ئابووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر توانیان ده‌ست به‌سه‌ر بڕی سێ ته‌ن و 500 كیلۆ مادده‌ی خۆراكیدا بگرن، كه‌ پێكهاتبوون له‌ (په‌نیر، چكلێت، نه‌سته‌له‌، بوراك، هه‌ویری پاقلاوه‌).

راشیگه‌یاندووه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ  لیژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازاڕ له‌ قایمقامییه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر توانراوه‌ ئه‌و خۆراكه‌ ماوه‌ به‌سه‌رچوانه‌ له‌ زبڵخانه‌ی كانی قرژاڵه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ژینگه‌یی له‌ناوببرێن.

ده‌شڵێت: خاوه‌نی خۆراكه‌ ماوه‌به‌سه‌رچووه‌كه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی چاودێری بازاڕ له‌ قایمقامییه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر سزای پێبژاردنی بۆ كرا.