بزانه‌ سعودیه‌ له‌ عێراق به‌ پاڵپشتی موقته‌دا سه‌در خه‌ریكی چییه‌

سعودیه‌ و عێراق لێك نزیك ده‌بنه‌وه‌

به‌ پێی رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی سعودیه‌ خه‌ریكی كڕینه‌وه‌ی زه‌وی و زاره‌كانی پارێزگای به‌سراو چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وته‌.

رۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌خباری لوبنانی له‌ راپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ سعودیه‌ به‌ پاڵپشتی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هه‌ڵساوه‌ به‌ كڕینی چه‌ند پارچه‌ زه‌وییه‌ك له‌ پارێزگای به‌سراو پارێزگاكانی دیكه‌ی باشووری عێراق كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ نه‌وت.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كڕینی زه‌وی زار له‌لایه‌ن سعودیه‌وه‌ له‌وكاته‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ سعودیه‌ ده‌یه‌وێ خۆی له‌ عێراق نزیك بكاته‌وه‌ و كونسولگه‌ری خۆی له‌ پارێزگای به‌سره‌ بكاته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار