له‌ رومادى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقیه‌كان ده‌ستى پێكرد

تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ شه‌ڕبه‌رده‌وامه‌

ئه‌مشه‌و شه‌روپێكدادان له‌ نێوان چه‌ند كه‌سی عه‌شیره‌تێكى دانیشتوى رومادى و سوپاو حه‌شدى شه‌عبى دروست بوو چه‌ندین كه‌سى تێدا كوژران و بریندار كراون

سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى تایبه‌ت به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: ئه‌م شه‌و به‌ هۆى شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان عه‌شیره‌تى ئه‌لبوعلوان و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و سه‌ربازانى فه‌وجى 9ى  سوپاى عێراقدا له‌ گه‌ره‌كى ئه‌لبوعلوان رویدا له‌ ئه‌نجام چه‌ندین كه‌س له‌ هه‌ردولا كوژران و برینداربونه‌

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشى: هه‌رئه‌مشه‌و به‌ دوورى 5 كیلۆمه‌تر  له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رومادى بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام زیانه‌كه‌ى نه‌زاندراوه‌

گوتیشى : شه‌ڕو پێكدادانه‌كه‌ زۆر سه‌خت بووه‌ چه‌كى قورس و سوكى تێدا به‌ كارهاتووه‌ و جوله‌ش به‌ فه‌وجێكى پۆلیسى رومادى كراوه‌ به‌ فه‌رمانده‌ى لیوا( هادى رزیج) بۆئه‌وه‌ى كۆنترۆلى دۆخه‌كه‌ بكات

هه‌روها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ چه‌ندین كه‌سى سڤیلیان له‌ ده‌وروبه‌رى شه‌ره‌كه‌ به‌ هه‌ڕه‌مه‌كى ده‌ستگیر كردووه‌ و ترس ودڵڕاوكێیه‌كى زۆریش له‌ نێو خه‌ڵكى بێچه‌ك بڵاو بۆته‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى دروست بوونى شه‌ڕه‌كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ گوتى: ماوه‌یه‌كه‌ ئاڵۆزى و دڕدۆنگى له‌ نێوان خه‌ڵكى رومادى و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق دروست بووه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ چاوى داگیركه‌رو خۆسه‌پێن چاو له‌ ته‌واوى هێزه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌ندامانى حه‌شدى شه‌عبى به‌به‌ر چاوى خه‌ڵك سوكایه‌تى به‌ گه‌نجه‌سونه‌كان ده‌كه‌ن و بچك و په‌لارى مه‌زهه‌بیان لێده‌ده‌ن ئه‌وانیش  بۆئه‌و مه‌به‌سته‌  چه‌ندین جار حكومه‌تى عێراقیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام حكومه‌ت ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ر ئه‌و هێز و گروپه‌ شیعیانه‌ى ناو هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى دا ناشكێت و ناتوانێت لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات .

شیاوى گوتنه‌ : گه‌ره‌كى ئه‌لبوعلوان ده‌كه‌وێته‌ سه‌نته‌رى شارى رومادى خۆرئاواى عێراق زۆربه‌ى دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ عه‌شیره‌تى ئه‌لبوعلوانن كه‌ گه‌ڕكه‌كه‌ به‌ناوى هه‌مان عه‌شیره‌ت كراواه‌.