ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ حه‌ویجه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌

ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ حه‌ویجه‌ كرایه‌ ئامانج و ته‌قێندرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس به‌ پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌: ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11-2-2018 بۆمبێكی چێنراو له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌شاری كه‌ركوك له‌نێو ئۆتۆمبێلێكیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ بۆ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌گه‌رێته‌وه‌ و جگه‌ له‌ زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌.

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار