عەبادی لەگەڵ سونەكان كۆدەبێتەوە

پرسی بودجەی ساڵی (2018)

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەم نزیكانە سەرۆك وەزیران لەگەڵ لایەنە سونییەكان كۆدەبێتەوەو پرسی بودجەی ساڵی (2018) تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكان دەبێت.

زەینەب بەسری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سۆمەرییە نیوز رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یان سبەینێ‌ (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران لەگەڵ لایەنە سونییەكان كۆدەبێتەوەو پرسی بودجەی (2018) تاوتوێ‌ دەكەن.

پێشتر عەبادی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردییەكان كۆبوویەوەو بڕیاردرابوو لێژنەیەك لەگەڵ وەزارەتی دارایی پێكبهێنن بۆ پێداچوونەوە بە داواكانی كورد لەنێو بودجەی ئەمساڵ، بەڵام تاكو ئێستا لێژنەكە پێكنەهێندراوە.