به‌ڤیدیۆ..شه‌ڕڤانان هه‌لیكۆپته‌رێكی سوپای توركیایان خسته‌ خواره‌وه‌

له‌ هه‌رێمی عه‌فرین

شه‌ڕڤانان هه‌لیكۆپته‌رێكی سوپای توركیا ده‌خه‌نه‌ خواره‌وه‌و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی كرده‌وه‌كه‌ش له‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی دوێنێ شه‌ممه‌ 10-2-2018  له‌ هه‌رێمی عه‌فرین، له‌ نێوان شه‌رڤانان و سوپای توركیا هه‌لیكۆپته‌رێكی سوپای توركیا  له‌لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه‌ خراوه‌نه‌ته‌ خواره‌وه‌ و 11 سه‌ربازی سوپای توركیاش كوژراون.

دوای كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی سوپای توركیا  ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ر به‌ ‌سوپای توركیا له‌ عه‌فرین خرایه‌ خواره‌وه‌. ئیدی ئه‌مه‌ جه‌نگه‌، زیانمان ده‌بێت و شه‌هیدیشمان ده‌بێت و كاردانه‌وه‌شمان ده‌بێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار