مایك پێنس: ئه‌مریكا و كۆریای باشوور و ژاپۆن هاوڕان گه‌مارۆكانی سه‌ر كۆریای باكوور قورستر بكرێت

هیچ ناكۆكییه‌ك له‌ نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باشوور و ژایۆندا نییه‌

مایك پێنس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ده‌ڵێت كه‌ كۆریای باشوور و ژاپۆن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای گه‌رموگوڕ بوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردووك كۆریا له‌ ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی ئه‌مساڵدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆریای باكوور له‌ پرسی موشه‌ك و چه‌كی ئه‌تۆمیدا تاكڕه‌وانه‌ ره‌فتار ده‌كات، واباشتره‌ كه‌ ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی له‌سه‌ری دانرابوون، قورستر بكرێن.

مایك پێنس سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ وتیشی: هیچ ناكۆكییه‌ك له‌ نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باشوور و ژایۆندا نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ كۆریای باكوور هێشتا له‌ژێر گه‌مارۆی ئابووریدا بمێنێته‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی كه‌ به‌ته‌واویی واز له‌ پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمی و موشه‌كییه‌كه‌ی خۆی ده‌هێنێت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی