عێراق داوا له‌ بریتیش پترۆلیۆم ده‌كات به‌راوردی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك بكات بۆ گه‌شه‌پێدان

به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان بۆ زیاتر كردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان

به‌ وته‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، به‌غدا له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا داوا له‌ بریتیش پترۆلیۆم ده‌كات تا به‌راوردی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك بكات به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان بۆ زیاتر كردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.

جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق رۆژی رابردوو رایگه‌یاند: كه‌ به‌نیازه‌ ئه‌م پێشنیاره‌ بخاته‌ به‌رده‌م سه‌رۆكی كۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم كه‌ بڕیاره‌ به‌م زووانه‌ سه‌ردانی كه‌ركوك بكات.

هه‌ڵبه‌ت بریتیش پترۆلیۆم و به‌غدا چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوو گرێبه‌ستیان بۆ زیاتر كردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌ركوك واژۆ كرد، به‌ڵام به‌ هاتنی داعش بۆ ناوچه‌كه‌ ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ هیچ كات نه‌چوونه‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی