به‌ حه‌نان فه‌تلاویم گوت بۆچى دژایه‌تى كورد ده‌كه‌ى

بزانه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ى چى بووه‌

ماوه‌ى سێ رۆژه‌ تیمى كوردستان تیڤى به‌سه‌ردانێكى رۆژنامه‌وانى له‌ به‌غدان و له‌گه‌ڵ روماڵكردنى كاره‌دیارى كراوه‌كان به‌ رێكه‌ت توشى حه‌نان فه‌تلاوى ده‌بن و دیدارێكى كورتی دوور له‌ چاوى كامێراى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن 

له‌ كاتى وێنه‌گرتنى په‌یامنێر هه‌ڵۆ جه‌بارى له‌گه‌ڵ حه‌نان فه‌تلاوى لێى ده‌پرسێت تۆ وێنه‌ له‌گه‌ڵ من ده‌گریت به‌ڵام ته‌نانه‌ت ناتوانى له‌ لاپه‌ڕى فه‌یسبوكى خۆشت دایبه‌زێنى!

له‌وه‌ڵامدا هه‌ڵۆ پێى ده‌ڵێت : بۆ پێت وایه‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ نادیموكراتین ته‌نانه‌ت نه‌وێرین وێنه‌ى خۆشمان بڵاو بكه‌ینه‌وه‌ ؟

حنان فه‌تلاوى ده‌ڵێت: به‌ڵێ 

هه‌ڵۆ پێى ده‌ڵێت ده‌باشه‌ من وێنه‌كه‌م بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌ دوو رسته‌ى به‌ كوردى و عه‌ره‌بیش بۆ ده‌نوسم و پاشان بۆتۆشى تاگ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بیبینى.

له‌ پرسیارێكى دیكه‌دا هه‌ڵۆ جه‌بارى لێى ده‌پرسێت: خاتوو حه‌نان بۆچى ئه‌وه‌نده‌ سه‌ر سه‌ختانه‌ دژایه‌تى كورد ده‌كه‌یت؟

فه‌تلاوى له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت : من دژایه‌تى هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكه‌م به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ته‌نیا سیاسه‌ت كردنه‌