ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ به‌بێ پێش مه‌رج له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور بچێته‌ سه‌ر مێزی دانووستان

پێنس چه‌ند رۆژ پێشتریش وتبووی كه‌ ئه‌مریكا به‌مزووانه‌ چه‌ندین گه‌مارۆی قورس له‌سه‌ر كۆریای باكوور داده‌نێت

مایك پێنس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ واشنتن ئاماده‌ی گفتوگۆی پێش مه‌رجه‌ له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور. ئه‌م لێدوانه‌ی جێگری پێنس گۆڕانی ئاشكرای هه‌ڵوێستی ئه‌مریكایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كۆریای باكووردا.

مایك پێنس به‌ واشنتن پۆستی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور ئاماده‌ی گفتوگۆ ببێت، كابینه‌ی ترامپیش ئاماده‌ ده‌بێت بۆ ئه‌مكاره‌.

به‌ڵام جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌ لێدوانه‌كه‌یدا هاوكات ئاماژه‌ی ئاشكرای به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ تا ئه‌وكاته‌ی پیۆنگ یانگ ده‌ستبه‌رداری پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی خۆی نه‌بێت، گه‌مارۆ توند و قورسه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ری لاناچێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.

هه‌روه‌ها پێنس چه‌ند رۆژ پێشتریش وتبووی كه‌ ئه‌مریكا به‌مزووانه‌ چه‌ندین گه‌مارۆی قورس له‌سه‌ر كۆریای باكوور داده‌نێت كه‌ ئه‌م وڵاته‌ ناچار بكات ده‌ست له‌ پرۆگرامه‌ موشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هه‌ڵگرێت.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی