نێچیرڤان بارزانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتووی له‌ حكومه‌ت په‌سه‌ندكرد

نێچیرڤان بارزانی دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیری په‌سه‌ندكرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی قبوڵکرد.

وەزیرەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی بریتین لە: 

محەممەد قادر هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی. 

مەولوود باوەموراد، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەکالەت.

غازی سەعید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری کۆچ و کۆچبەران.