ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا ته‌قێندرایه‌وه‌

له‌ نزیك باره‌گای كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له‌ نزیك باره‌گای كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی له‌ نێوه‌راستی شاری به‌غدای پایته‌خت ته‌قێندرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14-2- 2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ پێگه‌ی به‌غدا ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێك كه‌ له‌ نزیگ باره‌گای كۆنگره‌ی نیشتمانی له‌ ناوه‌راستی شاری به‌غدا پارك كرابوو،له‌لایه‌ن تیمێكی ئه‌ندازه‌ی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب  به‌بێ هیچ زیانێگی گیانی ته‌قێندرایه‌وه‌.

له‌شاری به‌غدا به‌ به‌رده‌وامی دیارده‌ی كوشتن و رفاندن و دزیكردن و ته‌قینه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش ناتوانن كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌ بكه‌ن.

ئاماده‌كردنی:رزگار