لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی سووردا ده‌گرن به هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆشته مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه مرۆژه‌ڵییه‌كانی لێده‌كرێت و هه‌ر ئه‌مرۆش به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانه‌وه خواردنگه‌ی ئارین له‌سه‌رچنار داده‌خرێت.
قائیم قایمیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی رایگه‌یاندووه: به‌هۆی سه‌ربڕینیان له شه‌قام و كۆڵانه‌كان، و به‌ده‌ر له ڕێنماییه ڤێترنه‌ری و ته‌ندروستیه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی سووردا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت گۆشته‌كه مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه مرۆژه‌ڵیه‌كانی لێده‌كرێت.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندووه: له‌دوو رۆژی رابردوودا، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند ئاژه‌ڵێكی سه‌ربراودا گیراوه، كه خاوه‌نه‌كانیان به‌ده‌ر له رێنماییه ڤێترنه‌ری و ته‌ندروستیه‌كان سه‌ریانده‌بڕن و له شه‌قام و شارێكان، به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن.
سه‌رۆكی لیژنه‌كان بۆ ئه‌و ماڵپه‌ره گوتوویه‌تی: پێشتر و چه‌ند جارێك ئه‌و گۆشتفرۆشانه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه ئاژه‌ڵه‌كانیان ببه‌ن بۆ كوشتارگه‌ی سلێمانی له‌پاش پشكنین و دڵنیابوونه‌وه ئاژه‌ڵه‌كانیان ببڕن، پێشیان ووتراوه‌كه لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رێگری له‌و گۆشتفرۆشانه ده‌كات له‌ماڵه‌وه یان له شه‌قام و كۆڵانه‌كان ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و شارێكاندا ده‌فرۆشرێت، پشكنینان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه دوور له رێنماییه‌كانیان سه‌رده‌برێن، هه‌روه‌ها گۆشته‌كه‌ی گومانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵی لێده‌كرێت كه مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی دروست ده‌كات.
گۆران قادر، هه‌روه‌ها داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، كه به‌رله‌كڕینی دڵنیابنه‌وه له ئه‌و مۆره‌ی به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌وه‌یه له هه‌بوونی گۆشتی مۆرنه‌كراو له دوكانی گۆشفرۆشه‌كاندا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره گۆشته نه‌كڕن له‌شه‌قام و شاڕێكاندا ده‌فرۆشرێت.
ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌ش كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ئاژه‌ڵه سه‌ربراوه‌كان ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرته‌رنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت، و ئه‌و ئامێر و ئه‌وكه‌لوپه‌لانه‌ی بۆكاری گۆشتفرۆشتن به‌كارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كانیش رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.