پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

ته‌مه‌ني 27 ساڵه‌

شه‌وی رابردوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی ته‌مه‌ن 27 ساڵان كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

ئیقبال مه‌حه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی سلێمانی به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ته‌وه‌ ئاگادار كراینه‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمۆنیستی ئێران به‌ ناوی (ف، ش، پ) ، كه‌ له‌ دایك بووی ساڵی 1991 ه‌ به‌ چه‌كی جۆری كڵاشیكۆف له‌ ناو باره‌گای حیزبه‌كه‌ی خۆیدا  له‌ گوندی زڕگوێز كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

راشیگه‌یاند:  ده‌ست به‌جێ تیمی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت ده‌گه‌نه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و  ته‌رمی پێشمه‌رگه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی ده‌كه‌ن و ده‌ستیشیان گرت به‌سه‌ر چه‌كی رووداوه‌كه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: له‌ لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت په‌راوی لێكۆلینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و  لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه‌.