ئەنجومەنی نۆێنەران خۆێندنەوەی بۆ دوو پرۆژە یاسا كرد

دانیشتنی سبەینی تایبەت دەبێت لەسەر قەیرانی ئاو

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق ئەمرۆ شەممە 17-2-2018 لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ئەمرۆیدا خۆێندنەوەی بۆ دوو پرۆژە یاسا كردووە.

لەسەرەتای دانیشتنەكەدا ئەنجومەن خۆێندنەوەی بۆ راپۆرتی پرۆژە یاسای گۆرینی ناوی هەردوو پارێزگەی قادسیە و تەئەمیم كرد بۆ دیوانیە و كەركوك ، كە لەلایەن هەردوو لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانەوە پێشكەش كرابوون

لیژنەی پەیوەندیدار ئاشكرای كرد دانیشتوانی هەردوو پارێزگای كەركووك و ئەنجومەنی پارێزگا داوایان كردوە ناوی پارێزگەكەیان بگۆردرێت.

لەبەشێكی دیكەی دانیشتنەكە ئەنجومەندا خۆێندنەوە  بۆ راپۆرت وگفتوگۆی یاسای پەیوەندیەكان و زانیاریەكانیان كرد كە لەلایەن هەردوو لیژنەی خزمەتگوزاری و نۆژەنكردنەوەو رۆشنبیری و راگەیاندنەوە پێشكەش كرابوون.

لەلایەكی دیكەی سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق تەئكیدی كردەوە لەسەر پەرۆشی ئەنجومەن بۆ تەواو كردنی پرۆژە یاساكان و باسی لەوەشكرد لە ئێستادا 20 یاسا ئامادەیە بەمەبەستی دەنگدان لەبارەیانەوە لە ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق.

روونیشیكردەوە لیژنەی دارایی بەردەوامە لەگفتوگۆكانی لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراقەوە بۆ ساڵی 2018 بەمەبەستی تەواوكردنی و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساكە.

جبوری راشیگەیاند دانیشتنی سبەینی رۆژی یەكشەممە تایبەت دەبێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر قەیرانی ئاو.