بزانه‌ كوردستان وشكه‌ ساڵی تێپه‌راندووه‌ یان نا؟

له‌م خشته‌یه‌ بزانه‌ چه‌ند باران باریوه‌

خه‌ڵكی له‌ دڵه‌راوكێی وشكه‌ ساڵی و نه‌هاتی ره‌وینه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌خوره‌ی باران بارین كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردووه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌.

فازڵ ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی هه‌رێم به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌رزی باران بارینی ئه‌مساڵ دواكه‌وت و باران تا سه‌ره‌تای مانگی 12 نه‌باری چاوه‌روانی وشكه‌ ساڵی ده‌كرا به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ دوای ئه‌و شه‌پۆله‌ی باران بارین ئه‌گه‌ری وشكه‌ساڵی ره‌واندۆته‌وه‌و دڵخۆشكه‌ره‌ به‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو باران باریوه‌.

گوتیشی: به‌ پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم تا به‌ره‌به‌یانی سبه‌ینێ باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی پچر پچر و رۆژی 5 شه‌ممه‌ باران بارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌وتا 2 شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ پێی پێشبینیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.

بزانه‌ كوردستان وشكه‌ ساڵی تێپه‌راندووه‌ یان نا؟