له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی

پۆلیس هۆكاری وه‌رگه‌رانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ تیژ لێخوڕین و پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه‌

كاتژمێر 12ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی داره‌توو  و كه‌ڵه‌ك ئۆتۆمبیلێك له‌ جۆری شۆفرلێت ئۆپترا وه‌رده‌گه‌ڕێت و به‌ هۆیه‌وه‌ 4 سه‌رنشینی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌بنه‌ قوربانی، كه‌ یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ست ده‌دات و 3 كه‌سه‌كه‌ی تریش به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بن.

دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ ته‌رمه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ده‌كه‌ن و  برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن ده‌كه‌ن.

شیاوی باسه‌ پۆلیس هۆكاری وه‌رگه‌رانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ تیژ لێخوڕین و پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه‌ و به‌هۆی خلیسكی رێگاكه‌ به‌هۆی باران بارینێكی زۆر و تیژره‌وی ئۆتۆمبیله‌كه‌وه‌ له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌رچوونی له‌لایه‌ن شۆفێره‌كه‌وه‌ ئه‌و رووداوه‌ روویداوه‌.