سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق: هه‌ولێرو به‌غدا له‌ ڕێككه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه‌

سه‌رچاوه‌كه‌: به‌م نزیكانه‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێرو سلێمانى، ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19/2/2018، به‌ ماڵپه‌رى (شه‌فه‌ق)ى ڕاگه‌یاند، كه‌ هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ڕێككه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه‌و به‌م نزیكانه‌ش گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى، ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ دۆسیه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و گومرك و سنووره‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێكهێنراوه‌و دواى چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌، سه‌ره‌نجام گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى" هه‌رێمى كوردستان ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به‌شێكى زۆر له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌ربڕیوه‌ و ئه‌وه‌ى ماوه‌ گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت و به‌م نزیكانه‌ش ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.