كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی یه‌كه‌كانى 70 و 80ـى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌نرا

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى یه‌كه‌كانى 70 و 80ـى راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمیدا كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى یه‌كه‌كانى 70 و 80ـى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى راگه‌یاند: 

لە سبەی سێشەممە 20/2/2018 تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 22/2/2018 مووچەی یەکەکانی 70 و 80 وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.