کردنەوەى رێگاى هه‌ولێر- کەرکووک تاوتوێ ده‌كرێت

ئەنجومەنی پارێزگاى هەولێر رۆژی سێشەممه‌ كۆده‌بێته‌وه‌


ئەنجومەنی پارێزگاى هەولێر، کۆدەبێتەوەو پێشنیارى کردنەوەى رێگاى هەولێر- کەرکوک، بۆ ئەنجومەنی وەزیران تاووتوێدەکات.

بەپێی بەرنامەى کارى دانیشتنەکەی ئەنجومەن، کۆبوونەوەى سبەینێ، کاتژمێر 10:30 خولەکی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات.

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە كۆبوونەوەی ئەو هەفتەیەی گفتوگۆ لەسەر كردنەوەی ڕێگەی سەرەكیی هەولێر- كەركووك دەكات كە بەشێوەیەكی كاتی بكرێتەوە و ئەو پێشنیازەیش بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرز دەكرێتەوە.

رۆژی سێشەممه‌ دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەچێت و چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكرێن.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، لە بەرنامەی كاری دانیشتنەكە سێ‌ تەوەر لە خۆ دەگرێت بریتین لە خوێندنەوەی یاداشتێك لەلایەن ڕێباز بێركۆتی سەرۆكی لیژنەی لیژنەی تەندروستی و ژینگە سەبارەت بە ژینگەی هەولێر.

روونی كردەوە، تەوەری دووەم بریتی دەبێت لە یاداشی لیژنەی ناوخۆی ئەنجوومەنی سەبارەی بەڕێنوێنیی كافتریاكانی شاری هەولێر، خالی سێیەمی كۆبوونەوەكەیش تایبەت دەبێت بە پێشنیازی كردنەوەی هەردوو ڕێگەی سەرەكیی هەولێر- كەركووك و هەولێر-مەخموور بەشێوەیەكی كاتی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران.

بەهۆی هێرشەكانی حەشدی شەعبی لە ساڵی رابردوو بۆ سەر كەركووك و لە دوای شەڕی پردێ‌، ڕێگەی نێوان هەولێر و كەركووك تا ئێستا داخراوە.