قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح: شه‌ریعه‌تی ئیسلام جێبه‌جێ ده‌كه‌ین

دژی دابه‌شكاری و لێكهه‌ڵوه‌شانی كۆمه‌ڵگه‌ین

سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری رایده‌گه‌ێنێ، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان كار بۆ جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌كات و دژی دابه‌شكاری و لێكهه‌ڵوه‌شانی كۆمه‌ڵگه‌یشین كه‌ له‌ رابردوودا كراوه‌.

ئاشتی كوێخان حه‌مه‌ ساڵح، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ وتارێكدا نووسیویه‌تی : گه‌نجه‌كانمان یوسف ئاسا ده‌كه‌ینه‌ سه‌ركرده‌ و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی جێبه‌جێده‌كه‌ن.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌شڵێ: دژی دابه‌شكاری و لێكهه‌ڵوه‌شانی كۆمه‌ڵگه‌ین كه‌ له‌ رابردوودا كراوه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: چاودێر