ئه‌مریكا سنوورێك بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داده‌نێت

سوپای ئه‌مریكا رێوشوێنی توندی له‌ چوار ده‌وری بنكه‌ و سه‌ربازگه‌كانی له‌ عێراق گرتۆته‌به‌ر

به‌رپرسانی عێراقی ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ سوپای ئه‌مریكی رێوشوێنی توندیان له‌ چوارده‌وری بنكه‌ و سه‌ربازگه‌كانی له‌ عێراق گرتۆته‌به‌ر.

رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دیدی قه‌ته‌ری له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی عێراقی گواستویه‌ته‌وه‌ كه‌ سوپای ئه‌مریكی سوپای  رێوشوێنی توندی له‌ چوارده‌وری بنكه‌ و سه‌ربازگه‌كانی له‌ عێراق گرتۆته‌به‌رو رێگا نادات گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تا 20 كیلۆمه‌تر له‌ بنكه‌ و باره‌گاكانیان نزیك ببنه‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كردووه‌ كه‌ رێوشوێنه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داوایان له‌ حه‌یده‌رعه‌بادی كردووه‌ كاتێك بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق دابنێ.

ئاماده‌كردنی: رزگار