ئۆپراسیۆنى سووپاى توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین له‌ مانگى ئایار كۆتایى دێت

نزیكه‌ى 50 رۆژه‌ ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ ده‌ستى پێكردووه‌

توركیا رایده‌گه‌ینێت، ئۆپراسیۆنى "چڵه‌ زه‌یتوون"ى سووپاى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ مانگى ئایارى داهاتوودا كۆتایى دێت، كه‌ نزیكه‌ى 50 رۆژ ده‌بێت ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ ده‌ستى پێكردووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، ئاشكرایكرد، له‌ مانگى ئایارى داهاتوودا ئۆپراسیۆنى "چڵه‌ زه‌یتوون" كۆتایی دێت .

سه‌ره‌ڕاى پشتیوانى تۆپخانه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان، هێشتا سووپاى توركیا و ده‌یان گرووپ و میلیشیاى هاوپه‌یمانى توركیا نه‌یانتوانیوه‌ ئامانجه‌كانیان له‌ هێرشى سه‌ر عه‌فرین به‌ده‌ستبهێنن و سوپاى توركیا و هێزه‌كانى رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ده‌روونى ناهه‌موار بوونه‌ته‌وه‌.