عه‌فرین.. به‌هۆی بۆردومانه‌كان سێ منداڵی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

له‌شكركێشی و بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه‌


له‌شكركێشی و بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و شارۆچكه‌ و گونده‌واره‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامه‌ . 

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سوپای توركیا گونده‌واره‌كانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرینی تۆپباران كرد و به‌ هۆیه‌وه‌ گوللـه‌ تۆپێک راستەوخۆ کەوتە ماڵێك لە گوندی ترندێی دەورووبەری عەفرین، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سێ منداڵی یه‌ك خانه‌واده‌ شه‌هید بوون و منداڵێكی تریش برینداربوو . 

بۆردومان و تۆپبارانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری بۆته‌ هۆی شه‌هید و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سیڤیلی ناوچه‌كه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌شێكی شه‌هید و برینداره‌كان منداڵن، هاوكات فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن له‌ بۆردومانكردنی ناوچه‌كان .