ئه‌مریكا حكومه‌تی سووریا به‌ حكومه‌تێكی نادان ناوده‌بات

حكومه‌تی ئه‌مریكا پێشتر هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئه‌مكاره‌ی حكومه‌تی سووریا راگه‌یاندووه‌

جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هۆشداریدا به‌ حكومه‌تی سووریا تا چیتر چه‌كی كیمیاویی به‌كارنه‌هێنێت دژ به‌ هاوڵاتییانی خۆی و جه‌ختی كرده‌و كه‌ ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه‌ ئه‌مجۆره‌ چه‌كه‌ به‌كار به‌هێنێت، ئه‌وا نیشانه‌ی نادانیی ئه‌م حكومه‌ته‌یه‌.

ماتیس وتیشی كه‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا هێرشی چڕ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و خه‌ڵكی سڤیلیش به‌ هۆی ئه‌و هێرشانه‌ ده‌بنه‌ قوربانیی، جیا له‌مانه‌ سوپای ئه‌م وڵاته‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانیش.

ماتیس وتیشی كه‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا پێشتر هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئه‌مكاره‌ی حكومه‌تی سووریا راگه‌یاندووه‌ و دووباره‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره‌ هێرشه‌ نیشانه‌یه‌كه‌ له‌ نادانیی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی