Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:53

ڕوانگەی سوری: زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە سوریا کوژراون

له‌وه‌ته‌ی ڕاپەڕینی خەڵکی سوریا دەستیپـێکردووه‌
کوردستان TV
#12
100%


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی سوریا، زیاتر لە نیو ملیۆن کەس کوژراون.

لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانەکانی سوریاوە تا ئێستا، نزیکەی 511 هەزار کەس لەو وڵاتە کوژراون.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لەوەتای لە ساڵی 2011 وە ڕاپەڕینی خەڵکی سوریا دەستیپـێکرد و پاشان بوو بە شەڕی ناوخۆ، نزیکەی 511 هەزار کەس لە وڵاتەکەدا کوژراون.

کۆمەڵەکە ئەمڕۆ دووشەممە ئامارێکی لە بارەی شەڕەکانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەشڵێت نزیکەی 85% ی خەڵکی سیڤیل کە لەو نێوەدا گیانیان لەدەستداوە بە دەستی هێزەکانی حکومەت و هاوپەیمانە ڕووس و ئێرانیـیەکانی بووە لەگەڵ ئەو میلیشیایان پشـتیوانیان دەکەن وەکو حزبوڵڵای لوبنان.

باس لەوە دەکات زیاتر لە 100 هەزار کەسی سیڤیل کوژراون، لەوانە نزیکەی 20 هەزاریان منداڵن و 12 هەزاریان ژنن. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات 352 کەسی سیڤیل بە دەستی پاسەوانانی سنووری تورکیاش کوژراون، لەوانە 66 منداڵ و 34 ژن و 252 پـیاو.

دەشڵێت لە ئەمساڵدا گۆڕانکاریـیەکی بەرچاو لە نەخشەی هێزەکان لە سوریا بەدی دەکرێت و ئێستا هێزەکانی حکومەت زیاتر لە 57%ی خاکی وڵاتەکەیان لە ژێر دەسەڵاتدایە و بە دوایاندا هێزەکانی سوریای دیموکرات کە 26.8%ی خاکی سوریا کۆنترۆڵ دەکەن. داعشیش لە چەند ناوچەیەکی بچوکی وڵاتەکە ماونەتەوە. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات تورکیا و هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سەر بە ئەنکەرە دەستیانگرتووە بەسەر 1.9% ی خاکی سوریا.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.