له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێك 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

ته‌نیا كه‌سێكیان ڕزگار كردووه‌ و سه‌رنشینه‌كانی تر بێ سه‌روشوێنن

به‌رپرسانی شاری نیویۆرك بڵاویانكرده‌وه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌لیكۆپته‌رێك به‌ چه‌ند سه‌رنشینێكه‌وه‌ كه‌وته ناو ده‌ریایه‌كه‌وه‌ له‌ نزیك شاری نیویۆرك كه‌ سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان كه‌وتنه‌ ناو ده‌ریاكه‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستاش ته‌رمی دوو كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه‌،

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك بیل دی بلازیو گوتی تیمی ده‌ریاوانی به‌ په‌له‌ گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و ته‌نیا كه‌سێكیان ڕزگار كردووه‌ و سه‌رنشینه‌كانی تر بێ سه‌روشوێنن و گه‌ڕان به‌ دوایاندا به‌رده‌وامه‌.