Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:13

لە هەرێمى کوردستان 503 کاندید کێبڕکێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى 46 کورسی دەکەن

16 كورسی لە هەولێرو 18 كورسی لە سلێمانی و 12 كورسی لە دهۆكە
کوردستان TV
100%

سەرۆكی دەستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە سێ ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە و 25 قەوارە كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی 46 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن.

مازن عەبدولقادر سەرۆكی دەستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند" لە هەرێمی كوردستاندا سێ ملیۆن 144 هەزار و 730 كەس مافی دەنگدانیان هەیە و 25 قەوارە بەشدارن، كە لە 19 حزبی سیاسی و چوار هاوپەیمانی و دوو پاڵێوراوی تاك پێكهاتوون.

هەروەها ووتیشی" ژمارەی پاڵێوراوان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان 503 پاڵێوراوەو 357 كاندیدیان نێرن و 146 كاندیدیان مێن و بەپێی یاسایی هەڵبژاردنەكانی عێراق پێویستە ڕێژەی ئافرەت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە %25 كەس كەمتر نەبێت.

سەرۆكی دەستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو" لە هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا لە هەرێمى كوردستان كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی 46 كورسی دەكرێت، كە 16 كورسی لە هەولێر و 18 كورسی لە سلێمانی و 12 كورسی لەپارێزگای دهۆكە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.