له‌هه‌ولێر كاندیدێكى لیسته‌كه‌ى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌

قه‌واره‌كه‌ى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح ڕونكردنه‌وه‌یان نه‌داوه‌ له‌سه‌ر وازهێنانى كاندیده‌كه‌ى هه‌ولێر


كاندیدێكى لیستى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح له‌شارى هه‌ولێر به‌ناوى  فه‌یسه‌ل كه‌ریم خان برادۆستى خاوه‌ن ژماره‌ 4ى لیست  ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌ له‌كاندید بوونى له‌سه‌ر ئه‌و لیسته‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق  ، له‌مه‌ڕاسیمى ناساندنى كاندیدانى هه‌ولێر  ، كاندیده‌ ده‌ست له‌كاركێشراوه‌كه‌ ئاماده‌یی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ نه‌بووه‌ بۆ خۆ ناساندنى  به‌ئاماده‌بووان ، به‌ڵكو ناوبراو به‌هۆى په‌یوه‌ست بوونى به‌حزبێكى تر هۆكار بووه‌ له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆی له‌و پارته‌دا ده‌بینێته‌وه‌ بۆیه‌ وازى هێناوه‌ له‌و لیسته‌ 
قه‌واره‌كه‌ى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح له‌كاتى ناساندنى كاندیدان له‌ژماره‌ سێ په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ بۆ ژماره‌ پێنج بێ ئه‌وه‌ى ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ژماره‌ چوار بده‌ن كه‌كاندیدێكى دیارى ئه‌و لیسته‌ بوو له‌شارى هه‌ولێر .