
هه‌ڵسوڕاوێكى گۆڕان بۆ هوشیار عه‌بدوللا: چوار ساڵه له به‌غدا جگه له مووچه خواردن هیچ به‌رهه‌مێكى دیكه‌ت نه‌بووه، داوادهكەم كه‌س ده‌نگى پێنه‌دات
حاجی به‌رزان هه‌ڵسوڕاوى دیارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌پارێزگاى سلێمانى لهئهكاونتى فه‌رمى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك هێرشى توند ده‌كاته سه‌ر هوشیار عه‌بدولڵا كاندید بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر لیستى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ، كه‌ناوبراو بۆ جارى دووه‌م خۆی كاندید كردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌ندامیه‌تى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق .
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ى گۆڕان له‌پۆسته‌كه‌ى ڕایگه‌یاندووه ، هیوادارم هوشیار عه‌بدوللا ده‌نگ نه‌هێنێت له‌هه‌ڵبژاردن ، گۆڕان خوازان ده‌نگى پێنه‌ده‌ن ناوبراو چوار ساڵه له‌به‌غدا چی كردووه جگه له‌موچه خواردن و وه‌جگه له‌شه‌ڕه جوێن به‌پارته كوردستانیه‌كان به‌رهه‌مى دیكه‌ى نه‌بووه ، ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ى گۆڕان ڕاشیدهگهیهنێت گه‌ر به‌جوێن دابێت ، سه‌باح عه‌لى قاره‌مان ده‌بوایه سه‌رۆك په‌رله‌مان بوایه له‌هه‌مووتان قاره‌مانتر بوو .
لهكۆتادا حاجى بارزان كه‌سایه‌تى دیارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌پارێزگاى سلێمانى كه‌به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام له‌خزمه‌تى ئه‌و حزبه‌دایه ڕایگه‌یاندووه : كێ كۆمێنت ده‌نوسێت و به‌رگری لێده‌كات با بیكات ، به‌ڵام بابزانێت چوار ساڵى ئه‌و براده‌ره یه‌ك كارى باشی تێدا نه‌بووه ، له‌سه‌ر پشتى میلله‌ت كاتى خۆشی به‌سه‌ر بردووه

- Log in to post comments