هێزێكى چه‌كدارى نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كه‌وتنه‌ سه‌ر ماڵه‌ كوردێك له‌شارى كه‌ركوك ، بڕێكى زۆر له‌ئاڵتۆن و پاره‌ ده‌به‌ن

خاوه‌ن ماڵ به‌ند ده‌كرێ و به‌ ده‌مانچه‌ بریندار ده‌كرێ


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ، له‌گه‌ڕه‌كى ڕزگارى شارى كه‌ركوك نزیك مزگه‌وتى ته‌قوا ، چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو  هه‌ڵده‌كه‌وتنه‌ سه‌ر ماڵه‌ خێزانێكى كورد ، به‌ناوى ( ش ،م ) كه‌ناوبراو پیشه‌ى ئه‌ندازیاره‌   ، دوایی  به‌ندكردنى خاوه‌ن ماڵ و برینداركردنى ناوبراو به‌ ده‌مانچه‌ ، بڕێكى زۆر له‌ئاڵتۆن و چوار ملیۆن دینارى عێراقى له‌خاوه‌ن ماڵ ده‌به‌ن و دواتر ڕاده‌كه‌ن بۆ شوێنێكى نادیار

دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هاتنى هێزه‌كانى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبى و میلیشیاكان بۆ شارى كه‌ركوك حاڵه‌ته‌كانى كوشتن ، فڕاندن و دزی كردن زیادى كردووه‌ بارێكى نائاسایی له‌شاردا ڕۆژانه‌ تێپه‌ڕده‌بێت به‌چه‌ندین ڕووداوى جیاجیا ..