سه‌رپه‌رشتیارى فدراسێۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد کە وڵاتی یۆنان بڕیارێکی دەرکردووە، بەهۆیەوە هەموو ئەو پەنابەرانەی لە کەمپەکانی وڵاتەکە گیریان خواردبوو ئازادن لەهەر شارێکی وڵاتەکە نیشتەجێبن.
ئاری جەلال، سه‌رپه‌رشتیارى فدراسێۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان، بە باسنیوزی ڕاگەیاند" به‌پێی یاسای مافی پەناباران لە یۆنان، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له دورگه‌كانی یۆنان ده‌ستگیر ده‌كرێن و داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كەن، تا ماوه‌یه‌كی زۆر له دورگه‌كان ده‌مێننەوەو ڕێگه‌یان پێ نادرێت، له كه‌مپی دورگه‌كان دوور بكه‌نه‌وه.
سه‌رپه‌رشتیارى فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە دوای ئەوەی ئەو گرفتەی پەنابەران بە لایەنی پەیوەنیدار گەیانرا، کە ئه‌و یاسایه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران مافیان هه‌بێت، به ئازادی له ته‌واوی شاره‌كانی یۆنان هاتوچۆ بكه‌ن، خۆشبەختانە به بڕیاری دادگای وڵاتەکە ئه‌و یاسایه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و بریارێكی نوێ بۆ په‌نابه‌ران ده‌رچوو.
ڕونیشیکردەوە، کە بە پێی یاساکە، پەنابەرانی وڵاتەکه دەتوانن به ئازادی له ته‌واوی وڵاتی یۆنان هاتوچۆ بكه‌ن، گوتیشی: ”زانیاریشمان پێگەیشتووە کە وڵاتی یۆنان له گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و توركیا ڕێكکه‌وتوه كه بژێوی ژیانی په‌نابه‌ران باشتر بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.