ئه‌مریكیه‌كان بۆ پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك : هێزى پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركوك

له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ پارێزگار په‌یامه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌حه‌یده‌ر عه‌بادى


له‌كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ڕاكان جبورى و به‌رپرسێكى فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندى له‌هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێڕاق ، ئه‌مریكیه‌كان داواكارییان پێش كه‌ش به‌ پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك كردووه‌ ، له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ شارى كه‌ركوك، وه‌پێویستن بوونى پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌كه‌ له‌پێناو ئارامى شار و وه‌پارێزگارى له‌ته‌واوى پێكهاته‌كان  ، بوونى پێشمه‌رگه‌ له‌كه‌ركوك دووپات كرایه‌وه‌ بۆ پارێزگار  .

پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك بۆ هێزه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌سه‌ر داواكاریه‌كه‌یان ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتى من دا نیه‌ بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك بده‌م  ،  ده‌بێت په‌یام و داواكاریتان بگه‌یه‌نم به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ئاگادار كردنه‌وه‌ى له‌پێناو جێ به‌جێ كردنى وه‌یاخود ڕێكه‌وتنێك بێته‌ ئاراوه‌ .
  ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕاكان جبورى پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك سه‌ردانى به‌غداى كردووه‌ ، په‌یامه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ سنورى كه‌ركوك  و ده‌وروبه‌رى 

له‌دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌پارێزگاى كه‌ركوك نه‌ماون ، دوای ئه‌و ڕوداوه‌ نه‌خوازراو و هێرشه‌ سه‌ربازییه‌ى كرایه‌ سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى كه‌ناوچه‌كه‌ داگیر كرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى دیكه‌ى میلیشا شیعه‌كان و سوپاى عێراقى ، دوای ئه‌و هێرشانه‌ ئاواره‌بوونى هه‌زارانى خێزانى كوردى لێكه‌وته‌وه‌ به‌هۆى داگیركارى شاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌ میلیشیاكان