خشته‌ى نوێى موچه‌ ڕاگه‌یاندرا

له‌سبه‌ى سێشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت تا ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی  و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند له‌سبه‌ى سێشه‌ممه‌وه‌  تا ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ موچه‌ى ئه‌و شوێن و وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت كه‌موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ به‌سیسته‌مى نوێ 

سێشه‌ممه‌  24-4-2018

1- ئه‌نجومه‌نى ئاسایش
2- وه‌زاره‌تى ناوخۆ

چوارشه‌ممه‌ 25-4-2018

1- موچه‌ى خانه‌نیشانى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى 
2- موچه‌ى زێره‌ڤانى و به‌رگرى و فریاكه‌وتن


پێنج شه‌ممه‌ 26-4-2018 
موچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ - یه‌كه‌ى حه‌فتاو هه‌شتا دابه‌ش ده‌كرێت