سه‌در: حكومه‌تی داهاتوو دوور له‌ پشكپشكێنه‌ی‌ نێوان حزب و لایه‌نه‌كان ده‌بێت

هاوپه‌یمانی سائیروون له‌ هه‌ڵبژاردن زۆرترین كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌


رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در كه‌ لیسته‌كه‌ی براوه‌ی یه‌كه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراقه‌، رایگه‌یاند ك حكومه‌تی داهاتوو ته‌كنۆكرات ده‌بێت و دوور له‌ پشكپشكێنه‌ی‌ نێوان حزب و لایه‌نه‌كان ده‌بێت.

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر نوسیوویه‌تی: "حكومه‌ت تیكه‌ڵه‌ی عه‌تار نییه‌" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای پشك پشكێنه‌ی حزبی درووست ناكات.

هاوپه‌یمانی سائیروون له‌ هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 زۆرترین كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌پاش ئه‌ویش هاوپه‌یمانی فه‌تح دێت و لیسته‌كه‌ی عه‌بادیش له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌.

هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانی سائیروون ده‌ڵێن چاویان له‌ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران نییه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ حكومه‌ت ده‌بێت به‌ مه‌رجی سه‌در درووست بكرێت.