ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكارى 500 خێزانى سه‌ر چیاى شنگال ده‌كات

هاوكاریه‌كان به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی سه‌ر چیاكه‌دا دابه‌شكرا

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 16/5/2018، كاروانێكی پڕ له‌هاوكاری خۆراك و پێداویستی ناوماڵی گه‌ینرایه ‌سه‌ر چیای شنگال.
 
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، كاروانێكی هاوكاری خۆراك و پێداویستی ناوماڵی گه‌یانده‌ سه‌ر چیای شنگال و به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی سه‌ر چیاكه‌دا دابه‌ش كرد كه ‌ژماره‌یان نزیكه‌ی 500 خێزان بوون.

یارمەتییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پێکهاتبوون، لە هەزار کارتۆن، لە پارسێلی خۆراک، هەزار دانە دۆشەک، 2 هەزار دانە بەتانی و هەزار سێت مەتبەخ.