سەعید کاکەیی : ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژمار ناكرێنه‌وه‌

كۆمسیۆن له‌زاری سه‌عید كاكه‌یی بۆ لایه‌نه‌كان سكاڵاكانتان ڕه‌تكرایه‌وه‌


كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا سەعید کاکەیی ئەنجامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند :له‌وه‌ڵامى سكاڵاى لایه‌نه‌كانى كوردستانى كه‌سكاڵایان تۆمار كردبوو له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌پارێزگاى سلێمانى و هه‌له‌بجه‌ و كه‌ركوك له‌باره‌ى ئه‌و ساخته‌ كارییه‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئه‌نجامى داوه‌ له‌سنوره‌كه‌ ، بڕیارى  کۆمسیۆن ئه‌وه‌یه‌ ده‌نگه‌كان دووباره‌ ئه‌ژمار ناكرێنه‌وه‌ به‌شێوه‌ى ده‌ست ئه‌ممه‌ بڕیارى كۆمسیۆنه‌  و داوای لایه‌نه‌كانى جێ به‌جێ ناكرێت به‌ڵكو ئه‌و سیسته‌مه‌ى كۆمسیۆن په‌یڕه‌وى ده‌كات دانپێدراوه‌ . 

لایه‌نه‌كانى  پارتى دیموكراتى كوردستان ، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ، كۆمه‌ڵ ، هاوپه‌یمانى ، یه‌كگرتوو ، حزبى شیوعى ، بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ، له‌ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ و ڕۆژانى دیكه‌  دوای به‌كۆتا هاتنى پرۆسه‌ى هه‌لبژاردن سه‌رتاپاى پڕۆسه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌له‌بجه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌ به‌هۆى ئه‌ژمار نه‌كردنى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌ كانیان كه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نگرانیان ده‌نگ به‌كاندیدانیان درابوو ،لایه‌نه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن یه‌كێتى له‌سنوره‌كه‌ به‌پێى به‌رنامه‌ داڕێژیه‌كى باش و ساخته‌كارى ده‌نگه‌كانیان ئه‌ژمار نه‌كراوه‌ ، له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگى خۆی پێ به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى كورسى باش


شوان عه‌زیز