به‌ ڤیدیۆ.. مێروویه‌كی زیان به‌خش جوتیارانی شاره‌دێی ناڵپارێزی هه‌راسان كردووه‌

بۆته‌ هۆی مه‌ترسی بۆ به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانی ناحیه‌ی ناڵپارێز

مێروویه‌كی زیان به‌خش بۆته‌ هۆی مه‌ترسی بۆ به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانی ناحیه‌ی ناڵپارێز له‌ سنووری قه‌زای پێنجوێن .

به‌ وته‌ی جوتیارانی ناوچه‌كه‌ پێنج ساڵه‌ ئه‌و جۆره‌ مێرووه‌ په‌یدابووه‌ و گومانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ وڵاتانی دراوسێ بۆ زه‌ره‌ر و زیانی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان هێنرابێته‌ ناوچه‌كه‌ و ئیداره‌ی ناحیه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌مساڵ هه‌وڵی زۆریان داوه‌ بۆ قه‌ڵاچۆكردنی و له‌چاو ساڵانی پێشووتر كه‌میكردووه‌.