لیستی نه‌سڕ: هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى سه‌در نزیكترین لایه‌نه‌ لێمان‌ بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت

گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ: عه‌بادی چانسى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران

گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادى، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى سه‌در نزیكترین لایه‌نه‌ لێیانه‌وه‌ بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت.

حوسێن عادلى، گوته‌بێژى لیستى نه‌سڕ به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، كه‌ براوه‌ى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقه‌، به‌ ڕۆژنامه‌ى حه‌یاتى له‌نده‌نى ڕاگه‌یاند: لیستى سائیروون، به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، نزیكترین لایه‌نه‌ له‌ ئێمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى نوێ پێكبهێنین. 

حوسێن عادلى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كراد كه‌ هه‌رچه‌نده‌ سایروون له‌ بۆچوون و تێڕوانینیان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێوه‌ نزیكه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر گفتوگۆكان و ئه‌نجامه‌كانى ده‌وه‌ستێته‌وه‌. 

گوته‌بێژه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كه‌ عه‌بادی چانسى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران.