تەندروستی هەولێر: دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا دوورە لە ڕاستییەوه‌ پێویست به‌ترس و دڵه‌ڕاوكێ ناكات

له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى جۆرى نه‌خۆشیه‌كه‌ده‌درێت


 ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌  17 - 5 - 2018  د. سامان بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ڕایگه‌یاند : هاوڵاتییان با دڵنیا بن له‌وه‌ى كه‌ هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ئیبۆلا لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لە شاری هەولێر ڕووینەداوە ،  ئەو  دەنگۆیانە سه‌رجه‌میان نادروست و دورن له‌ڕاستیه‌وه‌ تایبه‌ت كه‌له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌كرێت 


 سامان به‌رزنجى ڕاشیگه‌یاند :  ئەو جۆرە نەخۆشیە کە لە ڕێگاى ئاژه‌ڵه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ ته‌نها له‌ڕێگاى   وڵاتانی کیشوەری ئەفەریقادا بوونی هەیە،  بۆیه‌تا ئێستا ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ له‌ هه‌ولێر و شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان و وه‌له‌عێراق وڵاتانى دراوێسێ و ناوچه‌كه‌شدا نیه‌ و تۆمار نه‌كراوه‌ . 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر دڵنیایی زیاترى دا به‌هاوڵاتیان پێویست به‌نیگه‌رانى و ترس و دڵه‌ ڕاوكێ ناكات ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ بوونیان نیه‌ و تۆمار نه‌كراوه‌ 

له‌كۆتادا د. سامان به‌رزنجى ڕاشیگه‌یاند :  هەرکەس و لایەنێک به‌ڵگه‌ و  زانیاری دەربارەی نەخۆشییەکە هه‌یه‌ بابیدات بە تەندروستی هەولێر، ئەوان پێشوازی لێدەکەن و روونکردنەوەکەیان  پێده‌ده‌ن تەنها بۆ هاوڵاتییان  نەک بۆ وەڵامدانەوەی کەسێکی دیاریکراو


شوان عه‌زیز